لۆپتیگوی چی دەڵێت لەسەر گەڕانەوە بۆ بێرنابیۆ

جیهان :: 17/01/2020‌ :: 1773‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت


سبەی شەممە لە خولی ئیسپانیا یانەی ریاڵ مەدرید لە ئەرکێکی قورسدا رووبەڕووی یانەی سڤییا دەبێتەوەو یاریەکە لە کاتژمێر ٦:٠٠ ئەنجام دەدرێت.


لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لۆپتیگوی راهێنەری پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید و ئێستای یانەی سڤییا رایگەیاند" من بیر لەوە ناکەمەوە لە یاریگای بێرنانبیۆ پێشوازیم لێ بکرێت، من بیر لەوە ناکەمەوە دەچمە یاریگای بێرنابیۆ وەکو هەر یاریگایەکی تر سەیری دەکەم، ئەمەش لە پێناو بەدەستهێنانی ئەنجامێکی ئەرێنی .

دواتر وتی"رێڕەوی شەرەفی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید ئەنجام دەدەین هەروەکو هەر یانەیەکی تر کە کردوومانە.

لە کۆتایدا رایگەیاند" زیدان کاری نموونەیی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید کردووەو لەم دواییەش ئەوەی سەلماند.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure