زیدان قسەی خۆی لەسەر یاریەکەی سڤییا کرد

جیهان :: 17/01/2020‌ :: 1396‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا  زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید پێش یاری سڤییا بەشداری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کردو باسی لە یاریەکەو دۆخی یانەکەی کرد.


زیدان لە کۆنگرەکە رایگەیاند" نازانم بنزیمەو رامۆس بەشداری یاریەکەی سبەی دەکەن، هەموان ئامادەن بۆ یاریکردن، سەرەڕای ئەوەی لەم دواییانە توشی چەند کێشەیەک بووینەوە، سبەی یاری دژی یەکێک لە باشترین یانەکانی خولەکە دەکەین، لەسەرمانە ئامادە بین، رامۆس دەیەوێت یاری بکات، ئەو هەموو شتێکی گونجاوی کردووە تا سبەی یاری بکات ئەو سەرچاوەی هەموو یاریزانەکانە .


دواتر لەسەر لۆپتیگوی راهێنەری پێشووی ریاڵ مەدرید وتی" ئەو راهێنەرێکی تایبەتە،ئەو لەوەو پێش نیشانیداوەو لە ئایندەشدا نیشانی دەدات وابزانم سبەی پێشوازی لە ئەو دەکرێت لە بێڕنابیۆ.


لەسەر راهێنەری بەرشەلۆنە وتی" من دڵگرانم بە دوورخستنەوەی ڤاڵڤێردی ئەو راهێنەرێکی مەزنە،من قسە دەربارەی ئەوە ناکەم دادپەروەرانەیە ئەو دوورخراوەتەوە یان نا، من شوێنی خۆم باش دەزانم، ئەگەر سبەی بدۆڕێم، رەخنەش لە من دەگیرێت پێش مانگ و نیوێک کە رووبەڕووی بوومەتەوە.
لە کۆتایدا رازیبوونی بە ماریانۆ دیاز و براهیم دیاز دەربڕی و رایگەیاند من لە ئێستادا خۆشحاڵم بە بوونی ئەوان لە یانەکە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure