سەرۆکی ریاڵ مەدرید بەرشەلۆنەی شۆک کرد

جیهان :: 17/01/2020‌ :: 11040‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە رێگەی سەرۆکەکەیەوە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری بە توانای ئەرجەنتینی و یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی دەستپێدەکات و دەیەوێت لە گواستنەوەکانی داهاتوو ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

 

پێگەی دۆن باڵۆنی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە،هێرشبەری یانەی ئینتەرمیلان لاوتارۆ مارتینێز، ئامانجی سەرەکی یانەی ریاڵ مەدریدە لە گواستنەوەکانی داهاتوودا، پێرێز ئامادەیە ٥٠ ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ جەیمس رۆدریگێز بداتە یانەی ئینتەرمیلان لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە.

 

لە لێدوانێکیدا ئەو یاریزانە دەڵێت" شتێکی باشە  گوێم لەو دەنگۆیانە دەبێت کە بەرشەلۆنە گرنگی بە من دەدات،ئەمە مانای ئەوەیە کاری باشم کردووە،خەونی ئەوەم هەیە نازناوی ئیسکۆدیتۆ ببەمەوە، من دڵخۆشم لە شاری میلانۆ.

 

ئەمە لە کاتێکدایە رۆژنامەکانی ئیسپانیا باس لەوە دەکەن، ئەم هێرشبەرە ئەرجەنتینیە ئامانجی یانەی بەرشەلۆنەیەو دەیەوێت گرێبەستی لەگەڵ بکات، بەڵام پێرێز دەیەوێت پێش یانەی ریاڵ مەدرید ئەم گرێبەستە یەکلایی بکاتەوە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure