هەواڵێکی چاوەڕوان نەکراو لەسەر چونی نەیمار بۆ بەرشەلۆنە

جیهان :: 17/01/2020‌ :: 5174‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

لە هەواڵێکی چاوەڕوان نەکراودا کەناڵی ئیسپنی بەناوبانگ نوێترین زانیاری لەسەر داهاتووی نەیمار بڵاودەکاتەوەو رایدەگەیەنێت  پەیوەندی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەکەی زۆر باش بووە.

دوای ئەوەی کە هاوینی رابردوو  نەیمار نزیکبوو پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە بکات، پەیوەندی ئەو یاریزانەو یانەکەی تێکچوو، بەڵام بە پێی زانیارییەکانی  ئەم سەرچاوەیە،پەیوەندی نەیمار لەگەڵ پاریس سانجێرمان  ئێستا بەرەو باشترو باشتر دەچێت و یانەی پاریس سانجێرمان گەشبینە دەرباری ئەو یاریزانە تا  گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

نەیمار تا ساڵی ٢٠٢٢ گرێبەستی لەگەڵ پاریس سانجێرمان هەیەو لە هاوینی داهاتوو  بە ١٨٠ ملیۆن دەتوانێت یانەکەی جێبهێڵێت.

پێش هاتنی کیکی سیتین راپۆرتە رۆژنامەوانیەکانی ئیسپانیا باسیان لەوە دەکرد، بەرشەلۆنە لە هاویندا جارێکی تر دەچێتەوە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ نەیمار.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure