ڤاران شێوازی راگرتنی میسی ئاشکرا دەکات

جیهان :: 17/01/2020‌ :: 1788‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

رافایل ڤارانی بەرگریکاری فرەنسی یانەی ریاڵ مەدرید باس لە راگرتنی میسی دەکات و رێگایەک بۆ راگرتنی ئەو ئەستێرەیە ئاشکرا دەکات.

ڤاران دەڵێت" میسی یاریزانێكی تایبەتەو بەرگری بەرامبەر بەو یاریزانە بە تەنها ناکرێت و لەگەڵ یاریزانانی تردا دەکرێت، دەبێت کارەکە بە کۆمەڵ بکرێت و هیچ ناوچەیەکی چۆڵ لە بەردەم ئەو یاریزانەدا نابێت هەبێت.

لەسەر زیدانیش دەڵێت" ئەو نموونەیەکی مەزنە بۆ من، ئەو زۆر ئارامەو هەمیشە بە ئیجابی دەمێنێتەوەو هەموو کات باوەڕ بە خۆی دەکات.

لە کۆتایدا دەڵێت"یاریزانی وەکو پیپی و رامۆس و رۆناڵدۆ پێشینەی منن، من زۆر شت لە ئەوانەوە فێر بووم، من زۆر شت لە رامۆسەوە فێڕبووم، ئەو هەموو کات دەیەوێت براوە بێت تەنانەت لە راهێنانەکانیش.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure