وەسێتەکەی محەمەد عەلی کلای چی بوو؟

وەرزشەکانی دیکە :: 17/01/2020‌ :: 198‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

برا تاقانەکەی محەمەد عەلی کلای "رۆدۆلف " کە پاش موسوڵمانبوون ناوی خۆی گۆڕی بۆ "رەحمان" لە ساڵی 2013 بە ڕۆژنامەی "سەن"ی بەریتانی وتووە، براکەی وەسیەتی کردووە ئەگەر پێش ئەو مرد لەپاڵ دایک و باوکی لە شاری "لویفیل"بنێژێت و لەسەر گۆڕەکەی وتەی "لوسەر کینگ" بنوسن.

ئەو وتەیەی (لۆسەر کینگ) کە بەلای کلایەوە زۆر گرنگ بووە دەڵێت":هەوڵمدا یەکێکم خۆش بوێت . مرۆڤایەتیم خۆشبوێت و خزمەتی بکەم .هەوڵمدا برسیەکان تێربکەم و هەژاران بپۆشم ".
کلای  لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆ  ١٧-١- ١٩٤٢ لە دایکبووەو، بە نەخۆشی بارکنسۆن  بەهۆی تەنگە نەفەسیەکی زۆرەوە لە ٣-٦-٢٠١٦ کۆچی دوایکرد .


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure