کیکی سیتین شەش بەرەنگاری لەبەردەمدایە

جیهان :: 16/01/2020‌ :: 1549‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: بەرشەلۆنە

دواڕۆژ سپۆرت

کیکی سیتینی راهێنەری نوێی یانەی بەرشەلۆنە، دوای وەرگرتنی پۆستی مەشق و راهێنانی ئەم یانەیە، شەش بەرەنگاری لە بەردەمدایە لە داهاتوودا لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە لەسەریەتی جێبەجێی بکات.


رۆژنامەی سپۆرت شەش بەرەنگاری ئەم راهێنەرە بڵاودەکاتەوە کە  ئەو راهێنەرە دەبێت رووبەڕووی ببێتەوەو ئەنجامی بدات لە داهاتوودا.


1- گەڕانەوەی توانای جەستەیی یانەکەی کە لەم وەرزە رووبەڕووی بووەتەوە.
2-یەکلاییکردنەوەی  گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانی ژمارە ٩
3-گەڕانەوەی هێڵێکی بەرگری تۆکمە  بۆ یانەکە
4-گەڕانەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی یارییەکان و تۆپ
5-بەهێزکردنی پەیوەندی لەگەڵ قوتابخانەی لاماسایی یانەکەی
6- گەڕانەوەی هەریەکە لە سێرجی رۆبێرتۆو دیمبلی و ئۆمتیتی و ڤیدال و ئارسر و جۆنیرۆ فێربۆ.


کیکی سیتین بۆ ماوەی ٢ ساڵ و تا ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٢ گرێبەستی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە کردووە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure