بالەی ئێران سەركەوت بۆ كۆتاییەكانی ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆی 2020

وەرزشەکانی دیکە :: 14/01/2020‌ :: 141‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 هەڵبژاردەی  تۆپی بالەی ئێران سەركەوت بو خولی یارییەكانی ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆی 2020 پاش بردنەوەی لە هاوتا چینیەكەی بە 3- سفر ئەمەش لە كۆتایی پاڵاوتنەكانی ئاسیا كە لە شاری جیانگ لە چین میوانداری كرد .

هەڵبژاردەی ئێران هەر سێ گێمەكە  لە بەرژەوەندی خۆی یەكلا كردەوە بە ئەنجامی 25-14،  25-22، 25-14  خاڵ.

ئەمەو هەڵبژاردەی بالەی ئیران سەركەوت بۆ كۆتایی پاڵاوتنەكە پاش بردنەوەی  لە كۆریای باشوور بە ئەنجامی 3-2 بە ئەنجامی 22-25 و 25-21 و25-18 و 22-25 و 15-12.
ئێران بووە دەهەمین سەركەوتووان بۆ پاڵەوانێتیەكە پاش ژاپۆنی خاوەن یاریگا ، برازیل ، ئەمریكا ، ئیتاڵیا ، پۆڵەندا ، رووسیا ، ئەرجەنتین ، تونس .

 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure