400 هەزار دۆلار كۆمەك لە پاڵەوانێتیەكانی تێنسی سەرزەوی بۆ لێقەوماوانی ئوسترالیا تەرخان دەکرێت

وەرزشەکانی دیکە :: 14/01/2020‌ :: 117‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

یەكێتی نێودەوڵەتی تێنسی سەرزەوی رایگەیاند كە رێكکەوتووە  لە گەڵ سێ پاڵەوانێتی لە چوار پاڵەوانیتیە گەورەكەی جیهان  بەبەخشینی 400 هەزار دولار بۆ پاڵپشتیكردنی لێقەوماوانی ئاگركەوتنەوەكانی ئوسترالیا .

یەكێتی نێودەوڵەتی یارییەكە و پاڵەوانێتی ویمبڵدۆن و ئەمریكای كراوە و فرەنسای كراوە،  بڕیاریاندا بە تەرخانكردنی كۆمەك بۆ خاچی سوور  لە ئوسترالیا بۆ یارمەتیدانی هەزار كەس لە سەنتەرەكانی لە خۆگرتن و خۆبەخشەكان و كرێكارانی بەهاناوەچوون .

دیڤید هاگارتی سەرۆكی یەكێتی نێودەوڵەتی تێنسی سەرزەوی  لە بەیاننامەیەكیدا وتی " كۆمەڵگای تێنسی جیهان یەك دەستن بۆ پاڵپشتیكردنی زەرەرمەندان لە ئاگركەوتنەوەكانی دارستانەكان لە چەندین ناوچە لە  ئوسترالیا"

هەروەها وتی" حەزدەكەین ستایشی هەوڵی هەموو ئەندامانی كۆمەڵگای تێنسی سەرزەوی بكەین ئەوانەی بەشداریانكرد لە زیاتر كردنی كۆمەکەكان و هۆشیاری ".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure