بەڤیدیۆ:بایرن میونخ بە هاتریکێکی کۆتینۆ ٦ گۆڵ لە ڤێردەبرێمەن دەکات

جیهان :: 14/12/2019‌ :: 215‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

لە یارییەکانی هەفتەی  ١٥ی خولی ئەڵمانیا، یانەی بایرن میونخ توانی بە لێهاتووی کۆتینۆ ٦ گۆڵ لە یانەی ڤێردەبرێمەن بکات و  ٦-١ یاریەکەی لێ بباتەوەو کۆتینیۆش ٣ گۆڵی تۆمارکردو دوو گۆڵیشی درووستکرد.


بایرن لە یاریگای ئەلیانز ئەرینا یاریەکەی ئەنجامداو توانی شەش گۆڵ لە لایەن یاریزانان"کۆتینۆ سێ گۆڵ و دوو گۆڵی لیڤاندۆڤسکی و گۆڵێکی مۆلەر، بباتەوەو ژمارەی خاڵەکانی بۆ ٢٧ خاڵ بەرزبکاتەوەو لە پلەی چوارەم دێت.


لە یاریەکی تری ئەمڕۆ، یانەی بروسیا دۆرتمۆند توانی  ٤-٠ لە ماینز بباتەوەو بە کۆکردنەوەی ٢٩ خاڵ لە پلەی سێیەمی خولەکە دێت.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure