ڤاڵڤێردی لە کۆنگرەکە هاتە دەنگ

جیهان :: 14/12/2019‌ :: 577‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت


لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یاری سۆسیداد و بەرشەلۆنە کاتێک ٢-٢ تەواو بوو، راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، ڤاڵڤێردی بەشداری کردو رەخنەی لە ناوبژیوان گرت و رایگەیاند ئێمە شایەنی لێدانی سزا بووین لە دواساتەکاندا.


ڤاڵڤێردی دوای یاریەکە قسەی بۆ کەناڵی بین سپۆرت کردو وتی" من نازانم چی روویدا، بەڵام وابزانم بە دەستی ئەوان پیکی راگیراو منیش داوام لە ناوبژیوانی چوارەم کرد بگەڕێتەوە بۆ ناوبژیوانی ڤیدیۆیی بەڵام ئەوە نەکرا.
دواتر وتی" ئێمە لەسەر کورسی یەدەگەکان بووین و ناتوانین حوکم بدەین بەڵام من دەڵێم شایەنی لێدانێکی سزا بووین کە لە پیکی دراو ئەوەی بۆسکێتیش لێدانی سزا نەبوو، بەڵام راهێنەری سۆسیداد پێچەوانەکەی ئێمە دەڵێت.
لە کۆتایدا وتی" لە سەرەتادا یانەی ریاڵ سۆسیداد باشتربوون لە ئێمەو رووبەڕووی فشار بووینەوە، بەڵام دواتر ئێمە بە شێوەیەکی باشتر یاریمان کرد ، بۆئەوە هاتبووین بە سێ خاڵەوە بگەڕێینەوە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure