بەڤیدیۆ:بەرشەلۆنە پێش کلاسیکۆ لێی قەوما

جیهان :: 14/12/2019‌ :: 345‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

پێش یاری رۆژی چوارشەممە بەرامبەر بە یانەی ریاڵ مەدرید لە یاری کلاسیکۆ، یانەی بەرشەلۆنە دوو خاڵی گرنگ لە دەست دەدات و  ٢-٢ لەگەڵ یانەی ریاڵ سۆسیداد یەکسانبوو.

لە یارییەکانی هەفتەی ١٧ی خولی ئیسپانیا، بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ریاڵ سۆسیدادو لە ئەنجامدا نەیتوانی یاریەکەی لێ بباتەوەو دوو خاڵی لە دەستدا.

سەرەتا ئۆیارزابال لەخولەکی ١٢ بە لێدانی سزا یانەی سۆسیدادی بە گۆڵێک پێشخست، بەڵام گریزمان لە خولەکی ٣٨ ئەنجامەکەی یەکسانکردەوەو گێمی یەکەم ١-١ تەواو بوو.
لە گێمی دووەمی یاریەکە، سوارێز لە خولەکی ٤٩ گۆڵی دووەمی بۆ بەرشەلۆنە کردو یانەکەی ٢-١ پێشخست.
بەڵام سۆسیداد بە ئەنجامەکە رازی نەبوو، توانیشی لە خولەکی ٦٢ لە لایەن یاریزان" ئەلیکساندر ئیساک گۆڵی یەکسانبوونەوە بکاتەوەو بەرشەلۆنە لە بردنەوەی سێ خاڵ بێبەش بکات.
بەرشەلۆنە بە کاتی پێشەگی خولەکەیە بە ٣٥ خاڵ ولە ئەگەری بردنەوەی ریاڵ مەدرید لە ڤالنسیا، ئەوا پلەی یەکەمی لە دەست دەدات.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure