تا ئێستا زانیوتە بۆچی هیگوێتا بۆ حەوت مانگ زیندانی کراوە

جیهان :: 14/12/2019‌ :: 1814‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

تاوان لەو كارە  ناشیرینانەیە كە مرۆڤ ئەنجامی دەدات ، كە جیاواز دەبێت لە سەربنەمای  توندی و نیەتی ئەنجامدەرانی .
رەنگە تاوان قیزەون بێت .. یان پێكەنیناوی بێت  و رەنگە بە بێ مەبەست بێت .


 لە جیهانی تۆپی و بەهۆی ئەو جەماوەرییە گەورەیەی هەیەتی .. ئەنجامدانی هەڵە لێخۆشبوون نیە ،ئەمەش بەهۆی ئەو یانەیەوە کە یاری بۆ دەكات وەکوو... هاندەرەكەت .. ناوبانگیت  و هەندێک بابەتی تر ، بۆیە دەبینین یانەكان سزای گەورە دەسەپێنن  دەگاتە رادەی دورخستنەوە  كاتێك یاریزانێكی  تاوانێك ئەنجام دەدات ـ لەگەڵ ئەوەشدا  چەندین چیرۆك تۆمار كراون كە یان قێزەون بوو یان پێكەنیناوی یا خود ڕەنگدانەوەی دەبەنگی بكەرەكەیەتی ..


لە خوارەوە باس لە رینیە هیگوێتای گۆڵپارێزی بە ناوبانگی  کۆڵۆمبیا دەكەین .

 رینیە هیگوێتا.. بریكاری نهێنی

گۆڵپارێزی كۆلۆمبی بە ناوبانگ ... خاوەن بەرپەرچدانەوە جوانەكان ، ئەو گۆڵپارێزە كە جیهان بە بەرچدانەوەكەی دەیناسێت كە  بە شێوازی دوو پشك بوو  بە بەردەوامی  لە گۆڵەكەی .

 ئەم  گۆڵپارێزە حەوت مانگ بەند كراوەو هۆكارەكەی ئەوەیە كە ژمارەیەك كەس هەستان بە ڕفاندنی كچە بازرگانی مادە هۆشبەرەكان لویس كارلۆس مولینا ساڵی 1993و داوای پارەیان لێكرد ، ئەم بازرگانە هەستا بە بەكرێگرتنی هۆگێتا بۆ ئەوەی پارەكە بگەێنێتە رفێنەران  و كچەكەی وەربگرێتەوە ، گۆڵپارێزەكە كارەكەی جێ بەجێ كرد و مۆلینا پاداشتی كرد بەوەی 64 هەزار دۆلاری پێدا .. بەڵام پۆلیس  هۆگێتای دەستگیركرد ،چونكە یاساكان لە كۆلۆمبیا رێگری دەكات  لە سوود وەرگرتنی دارایی  لە پرۆسەكانی رفاندن و بەند كرا و پاش حەوت مانگ ئازاد كرا .


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure