سەرۆكی لیژنەی بریاری 140:یاسای ئۆڵۆمپی پێویستی بە پەیڕەوی ناوخۆییە و و مەكتەبی تەنفیزی نایاساییە

ناوخۆیی :: 12/12/2019‌ :: 110‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، حسین کەرکوکی

ئەكرەم نەعیم عەتوان سەرۆكی لیژنەی بڕیاری 140 و بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە وەزارەتی لاوان و وەرزشی عێراق،  دووپاتی كردەوە كە یاسای لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عێراق پێویستی بە پەیڕەوی ناوخۆ هەیە بە پێی یاسای بڵاوكراو  لە رۆژنامەی فەرمی ،ئەمەش لە میانەی ئەو كۆبوونەوە هاوبەشە هات كە لە یەكێك لە هوتێلەكانی شاری بەغداد ئەنجامدرا .

کۆبوونەوەکە لەگەڵ  كۆمەڵەی گشتی لیژنەی ئۆڵۆمپی و بە ئامادەبوونی وەزارەتی لاوان  و وەرزش وعەباس عەتیوی سەرۆك و دیار برواری و بەیدا خزر ئەندامانی لیژنەی لاوان  و وەرزشی پەرلەمانی عێراق و ڕەعەد حەموودی و فەلاح حەسەن ئەنجامدرا.
.
 بەیاننامەیەكی وەزارەت قسەكانی عەتیوی بڵاوكردەوە كە دەڵێت:" مەكتەبی تەنفیزی یاسایی نیەو بە پێی بریارەكانی دادگای عێراق و ئەوەش هۆكاری درووستبوونی لیژنەی بریاری 140 بوو ،ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە دەرگای لیژنەكە  لە بەرامبەر هەمووان كراوەیە  و بۆ یەكەمین جار لە ماوەی 16 ساڵدا هاوكاریەكی گەورە لە نیوان دامەزراوە وەرزشیەكان دەبینین "
هەروەها وتی " كاری لیژنەكە ئاسان نیە وەكو هەندێك وێنای دەكەن ، بەڵكو رێگری دەبینیت هەموان دەیزانن ، چونكە گرێدراوە بە لایەنی تر ، هەروەها پەیوەستە بە یاسای خەرجكردنی تایبەت بە بودجەی گشتی دەوڵەت بە پێی بڕگەكانی بریاری ژمارە 140  و نكۆڵی لە بوونی پێشێلكاری لێرە و لەوێ  ناكەین بە هۆی ئەوەی یەكەمین ئەزموونی وەزارەتە  لە بەرێوەبردنی دۆسێی دارایی لیژنەی ئۆڵۆمپی  "
عەتوان ئەوەشی خستەڕوو " لە هەمان كاتدا ئێمە پێویستمان بە كۆنتڕۆڵێكی كارگێری و داراییە ، كە 60%  لە بودجەی یەكێتیە وەرزشیەكان خەرج دەكرێت بە پێی یاسا لەگەڵ چاودێریكردنی خەرجكردنی دارایی ، هەروەها شایستە داراییە خەرج نەكراوەكانی چوار مانگی یەكەمی 2019 بۆ یەكێتیە وەرزشیەكان خەرج كران  و لە لای هیچ كەسایەتیەك  لە وەزارەت خواست نیە بۆ بەدەستهێنانی پۆست چ لە لیژنەی ئۆڵۆمپی یاخود یەكێتیە وەرزشیەكان"
 لە كۆتاییدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد "  لیستی پارەی ئیفادەكانی دەرەوە دروستكراوی لیژنەی بریاری 140 نیە ، بەڵكو ماوەی 16 ساڵە كاری پێدەكرێت ".


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure