راهێنەرێك‌و چوار یاریزانی گۆرەپان‌و مەیدانی سیروانی نوێ‌ بەرەو توركیا فڕین

ناوخۆیی :: 12/12/2019‌ :: 118‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئەردەلان محەمەد

ئاست بەرزی یاریزانانی گۆڕەپان‌و مەیدانی یانەی سیروانی نوێ‌ سنوری كوردستان‌و عێڕاقی بڕیوەو بۆ بەشداریكردنیان لەپاڵەوانێتیەكی نێودەوڵەتی لەوڵاتی توركیا راهێنەرێك‌و چوار یاریزانی تیپەكە ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرەو ئەو وڵاتە بەڕێكکەوتن.
بۆ بەشداریكردن لەپاڵەوانێتیەكی نێودەوڵەتی کە لە هۆڵی داخراو بەبەشداری چەندین یاریزانی بەناوبانگی جیهان ئەنجام دەدرێت،هەریەك لەسیروان حامید راهێنەری گۆڕەپان‌و مەیدانی یانەی سیروانی نوێ‌‌و دڵسۆز عوبێد‌و رێناس سەعید‌و بانو تەها‌و سارا سالار بۆ زیاتر ئامادەكارییان بۆ وەرزی نوێی پاڵەوانێتیەكانی عێراق بەرو وڵاتی توركیا گەشتیان كرد.
لەو بارەیەوە سیروان حامید راهێنەری گۆڕەپان‌و مەیدانی یانەی سیروانی نوێ‌ بەدواڕۆژی راگەیاند:" بەهۆی ئاست بەرزی یاریزانانی یانەی سیروانی نوێ لەپاڵەوانێتیەكانی‌و عێڕاق‌و كوردستان لەلایەن پاڵەوانێتیەکی نێودەوڵەتی وڵاتی توركیاوە بەفەرمی بانگێشتكراوین بۆ ئەو پاڵەوانێتیە ئەوەش بۆ ئێمە زۆر گرنگە، چونكە دەبێتە پاڵپشتیەكی بەهێز‌و ئامادەبوونی زیاتری یاریزانانمان بۆ پاڵەوانێتیەكانی داهاتوو.
وتیشی:" بەشداریكردنی یاریزانانی ئێمە دەبێتە پێوەرێك بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستیان لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق، لەبەرئەوەی یەكێك لەبەهێزترین پاڵەوانێتی لەبەردەم هەڵبژاردەی عێراقە ئەویش پاڵەوانێتیی وڵاتانی ئاسیایە كە بڕیارە ساڵی داهاتوو لەوڵاتی چین ئەنجام بدرێت لەناو هۆڵی داخراو.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure