سیرۆتكین : پێویستە تیپی ویلیامز تەركیز لە سەر ئۆتۆمبێلی 2021 بكات

وەرزشەکانی دیکە :: 12/12/2019‌ :: 97‌ جار بینراوە
dwarozh



دواڕۆژ سپۆرت
سیرگی سیرۆتكین شوفێری پێشووی فۆرمۆلا 1 وایدەبینێت كە پێویستە لە سەر  تیپی ویلیامز هەموو توانایەكی لە دیزاینی ئۆتۆمبێلی 2020 وەگەڕ نەخات و دەبێت تەركیزی لە سەر ئۆتۆمبێلی 2021 بێت .

 بە پێی زانیارییەكان یاساكانی فۆرمولا1 بە شێوەیەكی بنەڕەتی لە 2021  دەگۆڕدرێت و بەتایبەتی دیزاینی ئۆتۆمبێل .

  لە لای خۆیەوە سیرۆتكین كە سەركردایەتی تیپی ویلیامزی كرد لە 2018 وتی" روون بوو كە ئەو قەیرانەی تیپی ویلیامز تیایدا تیپەڕی و تێدەپەرێت، ماوەیەكی دەوێت بۆ چارەسەركردنی ، بۆیە وابزانم لە سەر تیپەكە تەركیزی لە سەر گەشەپێدانی ئۆتۆمبێلی 2021 چڕدەكاتەوە و یاسا نوێیەكانی بۆ پەرژەوەندی خۆی بقۆزێتەوە.
 جێی وەبیرهێنانەوەیە تیپی ویلیامز  لە ریزبەندی كۆتایی پاڵەوانێتی دروستكەران هات لە وەرزی 2019 دا .


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure