پاش بردنەوە لە ئێران هەر یاریزانێکی عێراق ئەم بڕە پارەی پێدرا

ناوخۆیی :: 12/12/2019‌ :: 275‌ جار بینراوە
dwarozh




دواڕۆژ سپۆرت

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بریاریدا بە پاداشتكردنی هەڵبژاردەی عێراق  بە بڕی 4 ملیون دینار بۆ هەر یاریزانێك و كارگێری و راهێنەری شاندی عێراق  ، ئەمەش پاش بردنەوەیان لە هەڵبژاردەی ئێران  کاتێک بە  دوو گۆڵ  بەرامبەر بە گۆلێك لە پاڵاوتنەكانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە   مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر براوەبوون.

ئەم پاداشتكردنە وەكو هاندانێكە بۆ هەڵبژاردەی عێراق  لە پێناو بەردەوامبوون لە سەر ئاستە بەهێزەكانی  لە پاڵاوتنە هاوبەشەكەی  جامی ئاسیا و  پاڵاوتنی مۆندیالی2022ی  قەتەر  و دەست گرتن بە لوتكەی ریزبەندی گرووپی یەكەم بە جیاوازی 2 خاڵ  لە پێش هەڵبژاردەی بەحرەین و 5 خاڵ لە هەڵبژاردەی ئێران .

هەڵبژاردەی عێراق گەڕی داهاتوو لە پاڵاوتنەكانی ئاسیا  لە كۆتایی ئازاری 2020  ئەنجام دەدات كاتێك دەبێتە میوانێكی قورسی هەڵبژاردەی هۆنگ كۆنگ و دواتر رووبەرووی كەمبۆدیا و ئێران دەبێتەوە لە مانگی حوزیرانی داهاتوو.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure