میسی هۆشداری لە تەڵەی ئەوروپی دەدات

جیهان :: 12/12/2019‌ :: 760‌ جار بینراوە
dwarozh



دواڕۆژ سپۆرت


لەگەڵ كۆتاییهاتنی قۆناغی گرووپەكان لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لیۆنێل میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی هۆشداریدا لە ( كەوتنە نێو تەڵەوە ) بە ئەنجامدانی هەڵەكانی رابردوو .

میسی لە میانەی ریکلامێکی بازرگانی وتی "  پێویستە لە سەر تیپەكەی (بیر لە ئێستا ) بكاتەوە گەر بیەوێت نازناوە ئەوروپیەكە بەدەست بهێنێتەوە ، كە لە گەنجینەكەی بەرشەلۆنەوە لە ساڵی 2015ەوە وونە .

 میسی لە لێدوانەكەی كە رۆژنامەی (ماركا) ی ئیسپانی بڵاویكردەوە  روونیكردەوەو وتی" پێویستە لە سەرمان لە (سفر)ەوە دەستپێبكەین چونكە ساڵێكی نوێ و پاڵەوانێتیەكی نوێیە " وەك ئاماژەیەك بۆ سەركەوتانی بەرشەلۆنە بۆ قۆناغی 16 كە ساڵی داهاتوو دەستپێدەكات .
وتیشی " لە رابردوو فێر دەبین ، لە هەڵەكان ، بەڵام  لە سەر ئێستا ورد دەبینەوە "

بەرشەلۆنە دوایین دوو  كۆپی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای لە قۆناغی پێش كۆتایی جێهێشت ، لە سەر دەستی یانەی رۆما و لیڤەرپوڵ  لە سەر یەك ، پاش ئەوەی لە یاری رۆیشتن بردنەوەی گەورەی تۆمار كردبوو .


بەڵام ئەو ئەستیرە ئەرجەنیتنیە هۆشداری دا كە " هەڵەیە ئەگەر دووبارە بکەوینەوە ناو ئەم تەڵەوە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure