گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ پێنجشەممەی رۆژنامەکانی ئیسپانیا

مانشێتی ڕۆژنامە جیهانیەکان :: 12/12/2019‌ :: 244‌ جار بینراوە
dwarozh


 

دواڕۆژ سپۆرت

ئەمرۆ  پێنجشەممە ١٢-١٢ -٢٠١٩ گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو..

مارکا:

جادوو
هاوئاهەنگی برازیلیەکان کار لە خولی یانە پاڵەوانەکان دەکات
مەدرید قۆناغی یەکەمی بە بردنەوە لە کلۆب بروج ٣-١ بە کۆتا هێنا
رۆدریگۆو ڤینسیۆس و مۆدریچ گۆڵەکان دەکەن
کاسێمێرۆ ٩٠ خولەک یاری کرد
گاریس بەیڵ یەک خولەکیش یاری نەکرد
ئاتلەتیکۆ مەدرید شکست ناهێنێت و لە لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ دەباتەوەو دەگاتە قۆناغی داهاتوو بە دووەمی
لە قۆناغی شانزە یانە ئیسپانیەکان ئەگەری رووبەڕووبونەوەی بەهێزیان هەیە

ئاس:
بەتەواویی
هەموو یانەکانی ئیسپانیا چاوەڕوانی تیروپشکەکە دەکەن وگەیشتنە قۆناغی شانزە
مەدرید بە یاریزانەکانی  سەردەمی ٢٠٠٠وە لە کلۆب بروج دەباتەوە
مەدرید یاریەکە بە سێ گۆڵی رۆدریگۆو ڤینسیۆس و مۆدریچ دەباتەوە
ئاتلەتیکۆ مەدرید گەیشتە قۆناغی  داهاتوو
جواو فلیکس گۆڵی لە لۆکۆمتیڤ مۆسکۆ کرد
یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا رایدەگەیەنێت پاراستنی یاری کلاسیکۆ لەسەر هێزە ئەمنییەکان و بەرشەلۆنەیەو یاریەکە لە کاتی خۆیدا لە ١٨ی مانگ دەکرێت


سپۆرت:

میسی کلاسیکۆی دەوێت

میسی: ئەوە گرنگ نیە ئێستا بە کوێ گەیشتووین
خولی ئیسپانیا ئەم وەرزە زیاتر کێبڕکێی تێدایە
ئانسۆ فاتی جیهان سەرسام دەکات
بردنەوەی ریاڵ مەدرید لە بروج کۆتایی بە قەیرانەکان دەهێنێت
ئاتلەتیکۆ مەدرید لە لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ دەباتەوەو بە دووەمی سەردەکەوێت

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

بۆمبی فاتی
هەموو یانەکانی ئیسپانیا دەگەنە قۆناغی شانزەی چامپیۆنس لیگ
میسی پێشبینی دەکات ریاڵ مەدرید بەهێز بێت لە یاری کلاسیکۆ


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure