بەرەسمی یۆفا چوار یاریزانی بۆ باشترینی هەفتە کاندید کرد

جیهان :: 12/12/2019‌ :: 286‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

پاش بە کۆتا هاتنی یارییەکانی جەولەی شەشەم و کۆتایی قۆناغی گروپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ناوی چوار یاریزانی وەکو کاندید بڵاوکردووەتەوە بۆ باشترینی هەفتەو دوای ٢٤ کاتژمێر لە دەنگدان، ناوی باشترین  بڵاودەکاتەوە.
یاریزانەکان ئەمانەن..

میلیکی یاریزانی یانەی ناپۆلی کە توانی سێ گۆڵ لە جینک بکات
گابرێل خیسۆسی یاریزانی مانچستەرسیتی کە توانی ٣ گۆڵ لە یانەی دینامۆزگربی کرواتی بکات
نەیماری یاریزانی پاریس سانجێڕمان کە توانی گۆڵێک لە گالاتە سەرای بکات
جواو فلیکسی یاریزانی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید کە توانی گۆڵێک لە یانەی لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆی روسی بکات.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure