رۆناڵدۆ چی دەڵێت لەسەر رووبەڕووبونەوەی ریاڵ مەدرید

جیهان :: 12/12/2019‌ :: 2781‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت


لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاو لە قۆناغی شانزە، ئەگەری ئەوە هەیە رۆژی دووشەممە یانەی ریاڵ مەدرید رووبەڕووی یۆڤانتۆسی رۆناڵدۆ ببێتەوە،  ئەمەش بەهۆی ئەوەی  ریاڵ مەدرید بە دووەمی سەرکەوتووەو یۆڤانتۆس بە یەکەمی گروپی هەشتەم.


لە لێدوانێکیدا دوای بردنەوەکەی لیڤەرکوزن و تۆمارکردنی گۆڵێک ، رۆناڵدۆ قسەی بۆ کەناڵی سکای سپۆرت کردو ، لەسەر رووبەڕووبونەوەی یانەی ریاڵ مەدرید وتی"ئەوان تیمێکی نائاسایین  ونموونەیین،خۆم بە باشی دەزانم  لە قۆناغەکانی داهاتوو رووبەڕوویان ببینەوە نەک لەم قۆناغە ، من  دەمەوێت لە یاری کۆتایدا رووبەڕوویان ببینەوە.

ئەم قسانەی رۆناڵدۆ لە کاتێکدایە، یانەی ریاڵ مەدرید رووبەڕووی، مانچستەرسیتی، بایرن میونخ، لایپزیگ، لیڤەرپوڵ یان یۆڤانتۆس یەکێکیان دەبێتەوە.

رۆناڵدۆ ٤ نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی لەگەڵ ریاڵ مەدرید بردووەتەوەو لە هاوینی ٢٠١٨ بە گرێبەستێکی چاوەڕوان نەکراو، پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆسەوە کرد.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure