زیدان چی دەڵێت لەسەر رووبەڕووبونەوەی لیڤەرپوڵ

جیهان :: 12/12/2019‌ :: 1921‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاو لە قۆناغی شانزە، ئەگەری ئەوە هەیە رۆژی دووشەممە یانەی ریاڵ مەدرید رووبەڕووی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی ببێتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی یانەکەی زیدان بە دووەمی سەرکەوتووەو لیڤەرپوڵ بە یەکەمی.


لە کۆنگرەی دوای یاری کلۆب بروج کاتێک ٣-١ بە سوودی ریاڵ مەدرید تەواو بوو، زیدان بە پێکەنینەوە رایگەیاند" ئەگەر ئێمە رووبەڕووی یانەی لیڤەرپوڵ بووینەوە ئەوا لە خولەکە دەیانکەینە دەرەوە.


وتیشی: ئێمە ناتوانین هیچ شتێک بکەین  وبە تەنها سەیری تیروپشکەکە دەکەین.

دواتر لەسەر بردنەوەکە وتی"دڵخۆشم بە بردنەوەکەو لە پێناو ئەو یارییەی کە بە جددی ئەنجاممانداو لە ١٠ بۆ ١٥ خولەکی سەرەتا رووبەڕووی زەحمەتی بووینەوە، لە گێمی دووەم لە هەموو روویەکەوە باشتربووین، رۆدریگۆو ڤینسیۆس یارییەکی نایابیان ئەنجامدا ،من دڵخۆشم بەو دوو گۆڵەی تۆماریان کرد، شایەنی بردنەوە بووین.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure