كاڤانی مانەوە لە پاریس سان جێرمان رەتدەكاتەوە

جیهان :: 11/12/2019‌ :: 160‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

راپۆرتە رۆژنامەوانیە فرەنسیەكان ئاشكرایان كردووە یاریزانی ئوروگوایی كاڤانی  هێرشبەری یانەی پاریس سام جێرمان رەتیدەكاتەوە  لە ماوەی داهاتوو لەگەڵ یانەكە بەردەوامبێت .


كاڤانی بەهۆی بەشدارینەكردن لەگەڵ یانەكە دەناڵێنێت ئەمەش پاش هاتنی ماورۆ ئیكاردی ، ئەو یاریزانە بیر لە رۆیشتن دەكاتەوە لە ماوەی گواستنەوەکانی زستانە یان پاش كۆتاییهانی وەرزەكە .

 بەپێی رۆژنامەی (ئاس ) ی ئیسپانی بێت ، كاڤانی بە ئیدارەی پاریس  سان جێرمانی وتووە  كە گرێبەستەكەی نوێ ناكاتەوە و ئامادەكاری دەكات بۆ رۆیشتن لە تیپەكە لە ماوەی داهاتوودا .


جی باس كاڤانی  لە یانەی ئینتەر میامی ركابەر لە خولی ئەمریكی و ئەتلتیكۆ مەدریدی ئیسپانی داواكراوە .


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure