گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممەی رۆژنامەکانی ئیسپانیا

مانشێتی ڕۆژنامە جیهانیەکان :: 11/12/2019‌ :: 269‌ جار بینراوە
dwarozh


 

دواڕۆژ سپۆرت

ئەمرۆ  چوارشەممە ١١-١٢ -٢٠١٩ گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو..

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

زەحمەت..
بردنەوەی یانەی بەرشەلۆنە بە یەدەگەکانەوە لە ئینتەرمیلان لە سانسێرۆ
بەرشەلۆنە بە گۆڵی دوو یاریزانی لاماسیا یاریەکە ٢-١ دەباتەوە کە پێرێز و فاتی تۆماریان کرد
ئانسۆ فاتی گۆڵی بە تەمەنی ١٧ ساڵی کرد
بچوکترین یاریزانە گۆڵ لە مێژووی خولی یانە پاڵەوانەکان بکات
ڤالنسیا پاڵەوانانە توانی بە پێشەنگ سەربکەوێت
ئاتلەتیکۆ مەدرید- لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ.. تیپەکەی سیمیۆنی متمانەی بە خۆی هەیە لە یاریگای واندا میترۆ پۆلیتانۆ بگاتە قۆناغی شانزە
زیدان بە یاریزانە یەدەگەکانەوە دژی کلۆب بروج یاری دەکات کە هیچ کاریگەرییەکی نیە ئەنجامی یاریەکە لەسەری


سپۆرت:
ئافەرین یاریزانە لاوەکان
بەرشەلۆنە بردنەوەیەکی دیاری لە میلانۆ بەدەستهێنا
یانە کەتەلۆنیەکە توانی یاریەکە بە تیپێک بباتەوە یاریزانەکانی لاماسیا سەرکردایەتیان کرد
گۆڵەکان کارلس پێرێز و ئانسۆ فاتی تۆماریان کرد
فاتی بووە بچووکترین یاریزان گۆڵ لە خولی یانە پاڵەوانەکان بکات
ڤالنسیا ١-٠ لە ئەجاکس دەباتەوەو بە یەکەمی سەردەکەوێت
دەبێت ئاتلەتیکۆ مەدرید براوە بێت بۆ ئەوەی سەربکەوێت


ئاس:

مەدرید و جیلی هەزار ساڵە
زیدان بە ٥ یاریزانی خوار تەمەنی ٢٢ ساڵی رووبەڕووی کلۆب بروج دەبێتەوە
ئاتلەتیکۆ مەدرید یاری لە پێناو خاوێنی گۆڵەکەی دەکات
ئانسۆ فاتی ئینتەرمیلان دەکوژێت
ڤالنسیا ١-٠ لە ئەجاکس دەباتەوەو دەگاتە قۆناغی شانزە

مارکا:
کلاسیکۆ لە ژێر هەڕەشەدایە
گەمارۆدانی کامپ نۆ ئامانجیانە
پۆلیسی کەتەلۆنیا ئاساییش ناگرێتە ئەستۆ
 لە یانەی ریاڵ مەدرید نیگەرانی هەیە
بارتۆمیۆ  نایەوێت بە هیچ هۆکارێک یاریەکە دوابخرێت
بەیڵ و یۆڤیچ... لەسەر زەوی یاریگا دەبن دژی کلۆب بروج
یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید دەبێت گۆڵ تۆمار بکات دژی لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ
ئانسۆ فاتی گۆڵی مێژووی لە ئینتەرمیلان دەکات
ڤالنسیا وانەی بە ئەجاکس دا


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure