ئەنچلۆتی بۆ خولی ئینگلتەراو گاتووزۆ دەبێتە راهێنەری ناپۆلی

جیهان :: 11/12/2019‌ :: 225‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

شەوی رابردوو یانەی ناپۆلی ئیتاڵی دوورخستنەوەی کارلۆ ئەنچلۆتی ئیتاڵی لە پۆستی مەشق و راهێنانی یانەکەی راگەیاند، ئەمەش پاش بردنەوە لە یانەی جینکی بەلجیکی بە ئەنجامی ٤-٠ و سەرکەوتن بۆ قۆناغی شانزە.

 

یانەی ناپۆلی لە رێگەی سەرۆکەکەیەوە"دی لۆرێنتس" لە بەیاننامەیەکی رەسمیدا ئەنچلۆتی لابردو بە قسەی رۆژنامەکانی ئیتاڵیای ئەمڕۆ چوارشەممە ، یانەکە بەرەسمی گاتوزۆی راهێنەری پێشووی ئەیسی میلان دەکاتە راهێنەر و شوێنەکەی ئەنچلۆتی پێ پڕدەکاتەوە.

 

هەروەها رۆژنامەی کۆرێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، لەوانەیە ئەنچلۆتی ئەمجارە پەیوەندی بە خولی ئینگلتەراوە بکات و وێستگەی داهاتووی یانەی ئارسناڵ بێت، کە ئەم یانەیە پاش دوورخستنەوەی ئۆنای ئێمری، لیۆنبێرگی سویدی بە کاتی داناوەو تا ئێستا بەرەسمی راهێنەری نوێی دیاری نەکردووە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure