بەڤیدیۆ:ڤالنسیا بە یەکەم و چێڵسی بە دووەم گەیشتنە قۆناغی شانزە

جیهان :: 11/12/2019‌ :: 123‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

لە رکابەرییەکانی گروپی هەشتەمی خولی یانەپاڵەوانەکانی ئەوروپا ولە کۆتا جەولەدا یانەکانەکانی ڤالنسیا بە یەکەم و چێڵسی بە دووەم،سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی شانزە بەدەستهێنا، ئەمەش پاش دوو بردنەوەی گرنگ.

لە یەکەم یاریدا یانەی ڤالنسیا لە دەرەوەی یاریگای خۆی بردنەوەیەکی بەنرخی بەدەستهێناو توانی ١- ٠ لە یانەی ئەجاکسی هۆڵەندی بباتەوەو پلیتێکی قۆناغی شانزە بەیەکەمی بەدەست بهێنێت.
تاکە گۆڵی یاریەکە یاریزان"رۆدریگۆ لە خولەکی ٢٤ تۆماری کرد.
یانەی ئەجاکس دەتوانێت بەشداری خولی یۆرۆلیگ بکات.
لە دووەم یاری ئەم گروپە چێڵسی لەندەنی توانی  ٢-١ لە یانەی لیلی فرەنسی بباتەوەو بە دووەمی گروپەکەی بگاتە قۆناغی شانزە.
دوو گۆڵەکە، ئەبراهام و ئەزپێلیکوێتا تۆماریان کرد.

ریزبەندی کۆتایی گروپەکە:

1-ڤالنسیا ١١ خاڵ
2-چێڵسی ١١ خاڵ
3-ئەجاکس ١٠ خاڵ
4-لیل ١ خاڵ


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure