بەڤیدیۆ:بەرشەلۆنە ئینتەرمیلانی داخکردو دۆرتمۆند سەرکەوت

جیهان :: 11/12/2019‌ :: 256‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

لە رکابەرییەکانی گروپی شەشەمی خولی یانەپاڵەوانەکانی ئەوروپا و لە کۆتا جەولەدا ، یانەی بەرشەلۆنە ئینتەرمیلان داخ دەکات و دۆرتمۆند بۆ قۆناغی شانزە سەردەکەوێت.


لە یەکەم یاری ئەم گروپە، یانەی بەرشەلۆنە لە سانسێرۆ بووە میوانی یانەی ئینتەرمیلان و لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی ٢-١ لێ بباتەوەو لە سەرکەوتن بۆ قۆناغی شانزە بێبەشی بکات.

سەرەتاو لە خولەکی ٢٣ کارلس پێرێز بەرشەلۆنەی بە گۆڵێک پێشخست، بەڵام پێش تەواوبوونی گێمی یەکەم لۆکاکۆ ئەنجامەکەی بۆ ئینتەر یەکسانکردەوەو گێمی یەکەم ١-١ تەواو بوو.

لە گێمی دووەم ئینتەرمیلان باشتر بینراو نزیکبوو گۆڵی دووەم بکات، بەڵام ڤاڵڤێردی فاتی بەشداری پێکردو ئەویش لە یەکەم لێدانیدا توانی گۆڵی دووەم و بردنەوە بۆ یانەکەی لە خولەکی ٨٧ بکات و یاریەکە ٢-١ ببەنەوەو ئینتەرمیلان لە سەرکەوتن بێبەش بکەن.
بەم دۆڕانە ئینتەر دەتوانێت بەشداری خولی یۆرۆپالیگ بکات.


لە دووەم یاری ئەم گروپە، یانەی بروسیا دۆرتمۆند لە یاریگای خۆی توانی ٢-١ لە یانەی سلاڤیا پراگی چیکی بباتەوەو بە کۆکردنەوەی ١٠ خاڵ سەرکەوتن بۆ قۆناغی شانزە بەدەست بهێنێت.
دوو گۆڵی دۆرتمۆند یاریزانان"سانچۆو  براندت تۆماریان کرد.
ریزبەندی کۆتایی گروپەکە:
1-بەرشەلۆنە ١٤ خاڵ
2-بروسیا دۆرتمۆند ١٠ خاڵ
3-ئینتەرمیلان ٧ خاڵ
4-سلاڤیا پراگ ٢ خاڵ


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure