بەڤیدیۆ:لیڤەرپوڵ بە یەکەم وناپۆلی بە دووەم گەیشتنە قۆناغی شانزە

جیهان :: 10/12/2019‌ :: 172‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

لە کۆتا یاری خۆیاندا لە قۆناغی گروپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەگروپی پێنجەم،یانەکانی لیڤەرپوڵ بە یەکەم و ناپۆلی بە دووەم سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی شانزەی خولەکە بەدەستهێنا پاش دوو بردنەوەی گەورە.

 

لە یەکەم یاریدا یانەی لیڤەرپوڵی پاڵەوان لە وڵاتی نەمسا بووە میوانی یانەی سالزبۆرگی نەمساو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی ٢-٠ لێ بباتەوەو بە کۆکردنەوەی ١٣ خاڵ و بە یەکەمی سەرکەوت بۆ قۆناغی داهاتوو.

گۆڵەکان یاریزانان"نابی کیتاو محەمەد سەڵاح لە خولەکەکانی  ٥٧ و ٥٨ تۆماریان کرد.

لە دووەم یاری ئەم گروپە، یانەی ناپۆلی توانی ٤-٠ لە یانەی جنیکی بەلجیکی بباتەوەو کارلۆ ئەنچلۆتی رزگار بکات و بە دووەمی گروپەکە بۆ قۆناغی داهاتوو سەربکەوێت.
گۆڵەکان" میلیک سێ گۆڵ و مێرتێنز گۆڵی چوارەمی بە لێدانی سزا کرد.
یانەی سالزبۆرگیش بۆ یۆرۆ لیگ سەرکەوت و جینک ماڵئاوایی کرد.

ریزبەندی کۆتایی گروپەکە:

1-لیڤەرپوڵ ١٣ خاڵ
2-ناپۆلی ١٢ خاڵ
3-سالزبۆرگ ٧ خاڵ
4-جینک ١ خاڵ


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure