بەوێنە: یاریزانانی كورد كۆنتڕۆڵی پاڵەوانێتی شەترەنجی عێڕاق دەكەن

ناوخۆیی :: 10/12/2019‌ :: 72‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئەردەلان محەمەد

یاریزانانی كورد توانییان بەنیشاندانی ئاستێكی بەرز كۆتایی بەقۆناغی دووەمی پاڵەوانێتی شەترەنجی عێڕاق بێنن كە ركابەرییەكانی بۆ ماوەی شەش رۆژ بەردەوامی هەبوو.
لەشاری سلێمانی یەكێتی شەترەنجی عێڕاق بەهاوكاری لقی سلێمانی یەكێتیەكە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتی شەترەنجی یاریزانانی عێڕاقی بەبەشداری 23یاریزان بەشێوازی سویسری‌و بەنۆ جەولە لەهۆتێل داوا بەڕێوەچوو.

ساسان عەبدولغەنی سەرۆكی یەكێتی شەترەنجی سلێمانی رایگەیاند:" ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانێتیە لەشاری سلێمانی سودێكی زۆری هەیە، لەبەرەوەی زۆرترین یاریزان دەتوانێت بەشداربێت، بەڵام بەپێچەوانەوە كە لەدەرەوەی سلێمانی بێت كەمترین یاریزان دەتوانن بەشداربن، هەروەها جموجۆڵێكی زۆر دەخاتە یاریەكەوە لەشاری سلێمانی.
دوای ركابەریەكی بەهێز ئەنجامی یەكەم تا پێنجەمی ریزبەندی بەمشێوەیە بوو...
زۆزگ سەڵاح          7خاڵ
ئەحمەد جەزا         7خاڵ
ئاكار عەلی           6خاڵ نیو
حسێن عەلی         6خاڵ
محەمەد عەلی       6خاڵ
دوای بوون بەپاڵەوانی ئەم قۆناغە زۆزگ سەڵاح بەدواڕۆژی راگەیاند: بەهێزی ئەم پاڵەوانێتیە لەوەدایە كە وەك ئامادەكاریەكی یاریزانان وایە بۆ ساڵی داهاتوو بۆ ئۆڵۆمپیادی جیهان كە بتوانن یاریزانەكان خۆیان بگەیەننە ریزی هەڵبژاردەی عێڕاق، هەروەها پێشتریش بەشداری پاڵەوانێتیەكی نێودەوڵەتیمان كردووە لەسلێمانی ، بۆیە تازۆرترین پاڵەوانێتی ئەنجام بدرێت بۆ یاریزانان باشترە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستیان.
بڕیارە قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتیەكە لەسەرەتای ساڵی داهاتوو لەشاری بەغدا ئەنجام بدرێت، بەڵام بەپێی زانیاریەكانی تایبەت دەست دواڕۆژ كەوتووە، بەهۆی خراپی بارودۆخی بەشێكی زۆر لەپارێزگاكانی ناوەڕاست‌و باشوری عێڕاق بڕیارە كێبڕكێكانی ئەو قۆناغەش هەر لەشاری سلێمانی ئەنجام بدرێت.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure