زیدان قسەی خۆی لەسەر یاریەکەی کلۆب بروج کرد

جیهان :: 10/12/2019‌ :: 566‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پێش یاری سبەی کلۆب بروج لە جەولەی کۆتایی قۆناغی گروپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، زیدان بەشداری کردو باسی لە یاریەکەو یاریزانەکانی کرد.

زیدان رایگەیاند" نامەی من بۆ یاریزانەکان ئەوەیە هەموو کات یاریەکی باش بکەن و ئێمە دەمانەوێت سبەی بردنەوە تۆمار بکەین و یارییەکی نایاب ئەنجام بدەین، ئەوەش دەزانین تیپی کلۆب بروج یانەیەکی زەحمەتە، سبەی یاریەکی دۆستانە نیە، یارییەکی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپایە، دەمانەوێت براوە بین و پارێزگاری لە جیاوازیەکە بکەین و لەسەرمانە یاریەکی باش بکەین ، ئێمە یانەی ریاڵ مەدریدین، هەموو کات لە پێناو ناسنامەی خۆمان یاری دەکەین .

لەسەر یاریزانەکانی وتی"هازارد پێویستی بەنەشتەرگەری نیە، ئەو تەنها پێکانێکی هەیەو لە ژێر کۆنترۆڵدایە، لەوانەیە دوو هەفتەی تر بگەڕێتەوەو یۆڤیچیش سبەی یاری دەکات، بۆ کەریم با بزانین، چەند یاریزانێکی تر سبەی لەوانەیە یاری بکەن.


لەسەر کلاسیکۆ وتی" ئێمە ئێستا تەرکیز دەخەینە سەر یاریەکەی سبەینێ و بەبێ هیچ شتێکی تری زیاتر ، دەبێت هەندێک شت هەیە لە کلاسیکۆ کۆنترۆڵ بکرێت ، بەڵام ئەوەی ئیستا زۆر بە لای منەوە گرنگە یاریەکەی سبەینێیە.

لە کۆتایدا لەسەر میسی و رۆناڵدۆ پرسیاری لێکراو پێی وترا" میسی ٦ تۆپی بردووەتەوەو رۆناڵدۆ ٥ تۆپ؟ لە وەڵامدا زیدان وتی" من نامەوێت لەسەر ئەوە هیچ قسەیەک بکەم.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure