ئەنجامدانی یاری کلاسیکۆ یەکلایی بووەوە

جیهان :: 10/12/2019‌ :: 2599‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت


دوای ئەوەی جارێکی تر دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە لە ١٨ی ئەم مانگە یاری کلاسیکۆی کامپ نۆی نێوان بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید ئەنجام نەدرێت، جێگری سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە دێتە دەنگ و دڵنیایی دەدات.

جۆردێ کاردۆنێری جێگری سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە، رایگەیاند" کلاسیکۆ لە کاتی خۆیدا لە یاریگای کامپ نۆ بە شێوەیەکی ئاسایی ئەنجام دەدرێت.

ئەم قسانەی ئەم جێگری سەرۆکە لە کاتێکدایە، ترسی ئەوە  هەیە پاسی یانەی ریاڵ مەدرید لە کاتی چوونیان بۆ یاریگای کامپ نۆ لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە رووبەڕووی گرفت ببێتەوەو ئەمەش ترسی  دروستکردووەو وای لە راگەیاندنەکانی مەدرید کردووە هەواڵی ئەنجامنەدانی یاری کلاسیکۆ بڵاوبکەنەوە.

بڕیاربوو یاری کلاسیکۆ لە ٢٧-١٠- ٢٠١٩ ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی بەردەوامی خۆپیشاندانەکانی شاری بەرشەلۆنەوە، یاریەکە بۆ ١٨-١٢- ٢٠١٩ دواخراوەو  لە کاتژمێر ١٠:٠٠ بەڕێوە دەچێت.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure