رامۆس لەسەر تۆپی زێڕین قسەی خۆی لەسەر میسی و رۆناڵدۆ کرد

جیهان :: 10/12/2019‌ :: 1056‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

لە نوێترین لێدوانیدا سێرجیۆ رامۆسی بەرگریکاری بە توانای یانەی ریاڵ مەدرید، باس لە تۆپی زێڕین دەکات لە نێوان میسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆو رایدەگەیەنێت ئەوان شایەنی تۆپی تایبەتن.


رامۆس دەڵێت" دەبێت تۆپێکی زێڕینی تایبەت بە رۆناڵدۆ و میسی درووست بکرێت،ئەمەش لەسەر بنەمای ئەنجامەکان و پێویستە تۆپێکی تری زێڕین بە یاریزانەکانی تر بدرێت.

لەسەر یانەکانی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید دەڵێت" ئەوان دوو یانەی باشترین و لە ساتێکی باشدان، بەرشەلۆنە رکابەرێکی باشی ئێمەیە و ئەمەش هانی ئێمە دەدات براوە بین،بەڵام یاری کلاسیکۆ یارییەکی جیاوازەو هیوادارم لە کامپ نۆ لە ئەوان بدەین و یاریەکەیان لێ ببەینەوە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure