بارتۆمیۆ پەیامێک ئاڕاستەی گواردیۆلا دەکات

جیهان :: 10/12/2019‌ :: 335‌ جار بینراوە
dwarozh



دواڕۆژ سپۆرت

جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی  دووپاتی كردەوە كە دەرگا هەمیشە  لە بەرشەلۆنە كراوەیە  لە پێنا وگەڕانەوەی راهێنەر پیپ گواردیۆلا  بۆ كامپ نۆ .

بارتۆمیۆ لە نوێترین لێدوانیدا وتی " گواردیۆلا خۆی بریاریدا بڕوات بەڵام دەرگا هەمیشە كراوە دەبێت بۆ گەڕانەوە "
سەبارت بە بیرۆكەی گرێبەستكردن لە گەڵ ئەستێرەی  ئینتەر میلان لاوتارۆ مارتینێز ، بارتۆمیۆ وتی " تەنها شت كە دەتوانم بیڵێم ئەوەیە كە ئینتەر بە شێوەیەكی باش یاری دەكات و ئەو تەنها كەس نیە سەرنجی ڕاكێشابم ، بە رێكەوتن نیە یەكەمی ریزبەندی خولی ئیتاڵیایە "
ئەمشەو  یانەی ئینتەرمیلان رووبەڕووی بەرشەلۆنە دەبێتەوە  لە پێناو یەكلایی كردنەوەی پلیتی سەركەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا .


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure