بەرەسمی روسیا لە کێبڕکێ نێودەوڵەتیەکان بۆ چوار ساڵ بێبەش دەکرێت

وەرزشەکانی دیکە :: 09/12/2019‌ :: 121‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

 لیژنەی جێبەجێکاری  جیهانی بۆ بەرەنگاربوونەوەو نەهێشتنی  مادە وزەبەخشەکان، ئەمڕۆ دووشەممە  لە شاری لۆزانی سویسری
بە کۆی دەنگ روسیا  لە بەشداریکردن لە  روداوە وەرزشییەکان بۆ ماوەی ٤ ساڵی داهاتوو بێبەش کرد.

 بڕیارەکە پاش ئەوە دێت ئاژانسی نێودەوڵەتی پێداچوونەوەی سەر بە لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی مادە وزەبەخشەکان پاش پێداچوونەوە لە لایەن لیژنەی بەرەنگاربوونەوە دژی مادە هۆشبەرەکان بڕیاریانا بە رێگریکردن لە رووسیا لە ٤ ساڵی داهاتوو لە  ئۆڵۆمپیاد ئەمەش پاش داواکرن بە  دەستکاریکردنی تاقیگەکانی مۆسکۆ بۆ بەرەنگاربوونەوەی مادە وزەبەخشەکان.

بەمەش وەرزشەوانە رووسییەکان ناتوانن بەشداری لە ئۆڵۆمپیاد و پارائۆڵۆمپی ٢٠٢٠ و ٢٠٢٢ لە تۆکیۆو پەکین بکەن و  ئاڵای وڵاتەکەیان بەرزبکەنەوە.
هەروەها روسیا دەتوانێت  تانە لە سزاکە بدات  لە دادگای وەرزشی کاس.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure