بەهۆی رۆناڵدۆوە هێرش دەکرێتە سەر ساری

جیهان :: 09/12/2019‌ :: 382‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

رۆژنامەکانی ئیتاڵیا ئەمڕۆ بڵاویانکردووەتەوە، هاندەرانی یانەی یۆڤانتۆس لە یاری بەرامبەر بە یانەی لازیۆ کاتێک ٣-١ دۆڕان، هاندەران رەخنەیان ئاڕاستەی ساری راهێنەر کردووە، ئەمەش بەهۆی رۆناڵدۆوە.

 یەکێک لە هاندەران  بانگی ساری کردووەو پێی وتوو" تۆ بە شێوازێک یاری ناکەیت خاڵی بەهێزی رۆناڵدۆ دەربکەوێت، واز لە پۆستەکەت بهێنە.

هەروەها هاندەرێکی تر لەسەر رۆناڵدۆ وتوویەتی"ساری دووربخەنەوەو پۆچتینۆ بکەن بە راهێنەر، ساری شایەنی ئەوە نیە رۆناڵدۆی لە ژێردەستدا بێت.

 

رۆناڵدۆ ئەم وەرزە تا ئێستا بە ئاستێکی بەرزەوە دەرنەکەوتووەو تەنها ٧ گۆڵی لە خولی ئیتاڵیا کردووەو ١٠ گۆڵ لە گۆڵکاری خولەکەوە دوورە کە ئیمۆبێلییە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure