یاریکردنی بەیڵ بۆ کلاسیکۆ یەکلایی بووەوە

جیهان :: 09/12/2019‌ :: 371‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

یارییکردنی گاریس بەیڵی وێڵزی بۆ یاری کلاسیکۆی رۆژی ١٨ی ئەم مانگە یەکلایی دەبێتەوەو ئەو یاریزانە  ئامادەی یاریەکە دەبێت.

بەهۆی بوونی پێکانەوە لە یاری لیگانێس، گاریس بەیڵ نەیتوانی بەشداری یاری بەرامبەر بە یانەی  ئیسپانیۆل بکات و یانەکەشی ٢-٠ براوە بوو.

 

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، گاریس بەیڵ  بە تەواوی لە پێکان باش بووەتەوەو ئامادەی یاری کلاسیکۆی ١٨ی مانگ دەبێت لە یاریگای کامپ نۆ.

هەروەها ئەو یاریزانە لە راهێنانەکانی رۆژی یەکشەممەی یانەکەی لەگەڵ هاوڕێکانی مەشقی کردووەو  لە یاری خولی یانە پاڵەوانەکان دژی کلۆپ بروج و لەیاری ڤالنسیا لە خولی ئیسپانیا چەند خولەکێک یاری دەکات.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure