میسی و رۆناڵدۆ هه‌یه‌:پارێزگایه‌كی عێراق ناوی ( وه‌همی) خه‌یاڵی له‌ لیستی دامه‌زراندن ده‌سڕێته‌وه‌

ناوخۆیی :: 09/12/2019‌ :: 282‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستی كردووه‌  به‌ سڕینه‌وه‌ی ناوه‌ ( وه‌همی ) خه‌یالیه‌كان سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراندن له‌ سه‌ر میلاكی په‌روه‌ره‌ده‌ی نه‌ینه‌وا .

 ( نه‌جم جبوری)  پارێزگاری نه‌ینه‌وا  له‌ به‌یاننامه‌یەكیدا وتی "ئه‌وه‌ی روویدا له‌ بوونی ناوی خه‌یاڵی وه‌كو ( میسی و رۆناڵدۆ ) و ناوه‌كانی هاوشێوه‌یان ، باشترین به‌ڵگه‌یه‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی ناوه‌كان راسته‌وخۆ به‌ كۆمپیوته‌ر تۆماركراون پاش پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی ئه‌لیكترۆنی له‌ لایه‌ن كه‌سی پێشكه‌شکار له‌ پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی  و نه‌ك  له‌ لایه‌ن کەسانەی له‌ ناو بینایه‌ی پارێزگان ، بۆ رێگرییكردن له‌ خزم خزمێنه‌ و واسته‌ كردن .

هه‌روه‌ها وتی " هیوادارین له‌ ئاینده‌ فۆرمی ئه‌لیكترۆنی خراپ به‌كار نه‌هێنرێت ، بۆ ئه‌وه‌ دانراوه‌  بۆ خزمه‌ت كردنی پێشكه‌شكاران بۆ كار كردن نه‌ك ئه‌وانی تر " 

ئه‌مه‌وه‌ په‌روه‌رده‌ی نه‌ینه‌وا ده‌ستی كردبوو به‌ جیاكردنه‌وه‌ ناوی پێشكه‌شكاران بۆ دامه‌زراندن  له‌ سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی به‌ كۆی 154000 كه‌س کە ركابه‌ری ده‌كه‌ن له‌ سه‌ر 7023 پله‌ی وه‌زیفی . 

ئه‌مه‌و پارێزگاری نه‌ینه‌وا  له‌ ماوه‌ی رابردوو راگرتنی دامه‌زراندنی په‌روه‌رده‌ی راگرت ، ئه‌مه‌ش پاش ده‌ركه‌وتنی ناوی خه‌یاڵی ،  له‌ ئه‌نجامی ئه‌و گه‌ندڵكارییه‌ی په‌روه‌رده‌ی نه‌ینه‌وا به‌ خۆه‌وه‌ بینی له‌ ساختكردن وگۆرینی و دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ناوه‌كان و ده‌ستكاری كردنیان .


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure