زیدان سێ رێگە بۆ راگرتنی میسی لەکلاسیکۆ دادەنێت

جیهان :: 09/12/2019‌ :: 2799‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

زیدانی فرەنسی و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، پێش یارین کلاسیکۆی ١٨ی ئەم مانگە کە لەیاریگای کامپ نۆ لە کاتژمێر ١٠:٠٠ ئەنجام دەدرێت ، سێ رێگە بۆ راگرتنی میسی دادەنێت.

لە ژمارەی ئەمڕۆ دووشەممەی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانیدا بڵاوکراوەتەوە، زیدان لە ئێستاوە هەستێکی بۆ درووست بووە چۆن میسی لە یاری کلاسیکۆ دژیان رابگرێت و بۆ ئەو مەبەستە سێ رێگای داناوە تا ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە  کۆنترۆڵ بکات کە لە ئێستادا بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر دەردەکەوێت و بە تۆمارکردنی ١٢ گۆڵ، گۆڵکاری خولی ئیسپانیایەو دواین یاریش هاتریکی لە مایۆرکا کرد.

 بە قسەی رۆژنامەی ئاس رێگای یەکەم ئەو راهێنەرە ڤاڵڤێردی ئۆرۆگوایی  بۆ دادەنێت کە تا کۆتایی لەگەڵ میسی بێت و تاک بە تاک چاودێری بکات.

دووەم رێگای زیدان بۆ راگرتنی میسی یارمەتی هەردو یاریزان ڤاران و رامۆسە  پێکەوە لەگەڵ ڤاڵڤێردی ئەو کارە بکەن.

سێیەم رێگا قەڵغانی کاسێمێرۆ و ڤاڵڤێردی دەبێت پێکەوە، هەردو یاریزان یەکبگرن وئەستێرە ئەرجەنتینیەکە کۆنترۆڵ بکەن.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure