گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ دوو شەممەی رۆژنامەکانی ئیسپانیا

مانشێتی ڕۆژنامە جیهانیەکان :: 09/12/2019‌ :: 293‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

ئەمرۆ  یەکشەممە ٩-١٢ -٢٠١٩ گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو..

مارکا:
جوا-هاتریک
خواکین هاتریکێک لە ١٩ خولەکدا دەکات
بە تەمەنترینە ٣ گۆڵ لە خولی ئیسپانیا بکات
خواکین پێش  دی ستیڤانۆ کەوتووە
دوو بەربەست پێش یاری کلاسیکۆ
لەگەڵ یەکسانی خاڵی هەردوو یانە پێش کلاسیکۆ  ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆۆنە سەردانی  یاریگای لاونێتا و میستایا دەکەن پێش یارییە گەورەکەی کلاسیکۆی ١٨ی مانگ


ئاس:

هێروگلیفی  زیدان( هێرۆگلێفی جۆرە نوسینێکی کۆنە)
هەستی فرەنسیەکە بۆ چۆنێتی راگرتنی میسی پێش ٩ رۆژ لە یاری کلاسیکۆ دژی بەرشەلۆنە
یانەی ریاڵ مەدرید گەیشتووە بە باشترین وێنەی خۆی
سێ بژاردە بۆ راگرتنی میسی:
 دەبێت ڤاڵڤێردی تاک بە تاک لەگەڵی بێت
یان بە یارمەتی ڤاران و رامۆس
قەڵغانی کاسێمێرۆ- ڤاڵڤێردی
خواکین یەکەم سێ گۆڵ لە مێژوویدا دەکات

سپۆرت:

 کارەکانی ئینتەرمیلان
 رۆژی هەینی یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ ئینتەرمیلان کۆبووەتەوەو قسەیان دەرباری فرۆشتنی ڤیدال وراکیتچ کردووە
چیللیەکە پێشینەیە بە نسبەت ئیتاڵیەکان
یانەی بەرشەلۆنە پرسیاری دەرباری کڕینی لاوتارۆ مارتینێز کردووە
 لەوانەیە ئەیسی میلان گرێبەست لەگەڵ تۆدیبۆ بکات

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

مامۆستای هاتریک
 میسی ٥٣ هاتریکی لە مێژوویدا کردووە
٤٧ هاتریکی لەگەڵ بەرشەلۆنە بووە
٦ هاتریکی لەگەڵ ئەرجەنتین بووە
لە خولی ئیسپانیا ٣٥ هاتریکی هەیەو رۆناڵدۆ ٣٤ هاتریک
لە ١٥ یاری ئەم وەرزە میسی ١٤ گۆڵ دەکات و٨ ئەسیستیشی هەبووە
ئینتەرمیلان و بەرشەلۆنە  گفتووگۆ دەرباری ڤیدال دەکەن
بردنەوەی لیگانێس ئیسپانیۆل دەخاتە خراپترین پلەی ریزبەندییەوە لەهەفتەی داهاتوو
 خواکینی ٣٨ ساڵ هاتریک لە ٢٠ خولەکدا دەکات


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure