ریكۆردێك تۆمار دەكات 53 ساڵە لێی دوورە

وەرزشەکانی دیکە :: 09/12/2019‌ :: 165‌ جار بینراوە
dwarozh



دواڕۆژ سپۆرت

باسکەی یانەی فیلادلفیا سفنتی سیكسرز  سەركەوتوو بوو لە تۆمار كردنی ریكۆردێكی پێوانەیی كە زیاتر لە 53 ساڵە لێ دوورە و لە وەرزی 1966-1967 ، یاریزانانی فیلادلفیا سەركەوتوو بوون لە سەركردایەتی كردنی تیپەكەیان بۆ تۆمار كردنی 11 سەركەوتنی لە سەر یەك لە سەریاریگای خۆیان ( فارگۆ سەنتەر ) لە میانەی یارییەكانی  خولی رابیتەی یاریزانانی پێشەگەری تۆپی باسكەی ئەمریكا  و تیایدا فیلادلفیا  بردنەوەیەكی گەورەی تۆمار كرد  لە سەر كلیفلاند كڤالیاریز وبە جیاوازی 47 خاڵ و بە ئەنجامی 141-94 خاڵ .

بەمەش كۆی بردنەوەكانیان بۆ 16 بردنەوە  لە 23 یاری بەرزكردەوە لەم وەرزدا و لە پلەی پێنجەمی ریزبەندی گرووپی رۆژهەڵات دەبینرێت.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure