ئاگادارن ئارسر توشی چی نەخۆشییەک بووە

جیهان :: 09/12/2019‌ :: 6201‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

ئەستێرەی برازیلی یانەی بەرشەلۆنە، ئارسر میلۆ توشی نەخۆشییەکی مەترسیدار بووەو بەوهۆیەوە یانەی بەرشەلۆنە پێش یاری ریاڵ مایۆرکا  لە لیستی یاریزانە بانگکراوەکان دووریخستەوە.

ئەمڕۆ رادیۆی( La Sotana) ئیسپانی رایگەیاندووە" ئارسر  توشی نەخۆشییەک بووە لە ئەنجامی سێکسکردنەوە ڤایرۆسەکەی بۆ گواستراوەتەوەو  سەرچاوەکانی ئەم پێگەیە دووپاتیکردووەتەوە کە ئێستا لە نەخۆشخانەیە چارەسەری وەردەگرێت بە بێ ئەوەی جۆری نەخۆشییەکەو ڤایرۆسەکە دیاری بکات.

 

هەروەها یانەی بەرشەلۆنە سەرەڕای دوورخستنەوەی ئەو یاریزانە هیچ راپۆرتێکی پزیشکی لەسەر جۆری نەخۆشیەکەی بڵاونەکردووەتەوەو چاوەڕوانیش دەکرێت سبەی نەتواێت دژی یانەی ئینتەرمیلان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یاری بکات.

 

ئارسر لە ساڵی ٢٠١٨وە لە یانەی گریمۆی برازیلییەوە  بە بڕی ٣٠ ملیۆن یۆرۆو ٩ ملیۆن یۆرۆی تر وەکو گۆڕانکاری پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە کردووەو  یەکێکە لە یاریزانە سەرەکییەکانی یانە کەتەلۆنیەکە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure