دووەم ماراسۆنی نێودەوڵەتی پایسکلسواری لە هەولێر بە سپۆنسەری ئاسیا سێڵ ئەنجامدەدرێت

ناوخۆیی :: 08/12/2019‌ :: 127‌ جار بینراوە
dwarozh



دواڕۆژ، ئاری عەبدوڵڵا

دوای ئەو سەرکەوتنە مەزنەی لە ساڵی رابردوو بەدەستی هێنا، هەولێر بۆ دووەمجار باوەش بۆ ماراسۆنی پایسکلسواری دەکاتەوە کە هەر لە ئێستاوە سەدان کوڕ و کچ خۆیان بۆ بەشداریکردن ناونووس کردووە هاوکات کەسانی دیپلۆماتکار و کۆنسوڵی وڵاتان لەم کەرنەڤاڵە بەشدار دەبن.

 وا بڕیارە لە رێککەوتی ١٣ ـی دیسێمبەر رۆژی هەینی، لە سەنتەری شاری هەولێر و لە بەردەم قەڵا، دووەم ماڕاسۆنی پایسکلسواری بە بەشداری کارای کەسانی دیپلۆماتکار و بیانی بەڕێوەبچێت کە ئامانج لێی گەیاندنی پەیامی ئاشتی و پێکەوە ژیانە لە هەرێمی کوردستان جگە لە کەلتوری خاوێن راگرتنی ژینگە لە رێگەی کەمکردنەوەی جەنجاڵی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە سەنتەری شارەکان.

پێشبڕکێکە کە بە (راید ئۆن) دەناسێندرێت مەودای پێشبڕکێکە ٧ کیلۆمەترە لە سەنتەری شاری هەولێر کە لەلایەن رێکخراوی نێودەڵەتی کۆچ رێکدەخرێت بە سپۆنسەری و پشتگیری ئاسیاسێڵ کە خاڵی دەسپێکی پێشبڕکێکە بەردەم پارکی سامی عەبدولرەحمان دەبێت بۆ نێو پارکی سەنتەری شار.
هاوکات کونسوڵخانەی گشتی شانشینی هۆلەندا لە هەولێر و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵدەستن بە رێکخستنی راید ئۆن! و هاوکاری کارانی رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ دەکەن بۆ راپەڕاندنی ئەم کارە و رێکخەرانی ئەم کەرنەڤاڵە لە رێگەی دواڕۆژەوە داوا لە هەواداران و هاوڵاتیان دەکەن خۆیان بۆ بەشداریکردن لەم چالاکییە ناونووس بکەن.
ساڵی پار بۆ یه‌كه‌م جار له‌سه‌ر ئاستی هەرێمی كوردستان و تەنانەت لەسەر ئاستی عێراقیش ماراسۆنێكی تایبەت بە پایسكلسواری به‌ڕێوه‌ چوو کە جگە لە بەشداربووانی ناوخۆیی ، چەندین پایسکلسوار لە وڵاتانی دیکەوەش هاتبوون بۆ شاری هەولێر.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure