بەڤیدیۆ: گەورەترین كارەسات دژی کچە یاریزانێک لە میژووی تێنسی سەرزەوی روویداوە

وەرزشەکانی دیکە :: 08/12/2019‌ :: 210‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

لە 30 نیسانی  ساڵی 1993 رووداوێكی نامۆ روویدا كاتێک كچە یاریزانی ئەمریکی مۆنیكا سیلیچ رووبەرووی  هێرش كردن بووە  بە چەقۆ لێدان، ئەمەش  لە لایەن یەكێك  لە هاندەران لە میانەی پاڵەوانێتیەك کە  لە ئەڵمانیا ساز  كراو  بووە هۆی ئەوەی بۆ  ماوەی دوو ساڵ  لە یاریگاكان دوور بكەوێتەوە.

مۆنیكا سیلیچ  كچە یاریزانی تینسی سەرزەوی و پۆلێنكراوی یەكەمی پێشووی جیهان ، نۆ پاڵەوانێتی  گراند سلامی بەدەستهێناوە و بچوکترین كچە یاریزان  بوو نازناوی پاڵەوانیتی   فرەنسای كراوەی بەدەست بهێنێت کە بە رۆڵاند گارۆس ناسراوە.

  ساڵانی 1991 و 1992 سیلیچ  یەكەمی جیهان بوو بە تەواوی كۆنتڕۆڵی یاریگاكانی تێنسی سەرزەوی كردبوو ، بەڵام رووداوی چەقۆ لێدانەكە هەموو شتێكی گۆڕی.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure