بەڤیدیۆ:دوای ٥٠ ساڵ هەڵبژاردەی بەحرەین بووە پاڵەوانی جامی کەنداو

جیهان :: 08/12/2019‌ :: 265‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

دوای ٥٠ ساڵ چاوەڕوانی، هەڵبژاردەی بەحرەین توانی ببێتە پاڵەوانی جامی  کەنداوی عەرەبی و یەکەم نازناوی لە مێژوویدا بردەوە.


هەردو هەڵبژاردەی بەحرەین و سعودیە لە یاری کۆتایی جامی کەنداوی ٢٤ لە وڵاتی قەتەر رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا بەحرەینیەکان توانیان یاریەکە ١-٠ ببەنەوەو نازناوەکە بەدەست بهێنن، سەرەڕای ئەوەی سعودیە لە سەرەتای یاریەکەوە لێدانی سزای لە دەستدا.


تاکە گۆڵی یاریەکە"محەمەد سعد رمیحی لە خولەکی ٦٩ تۆماری کرد.


لە مێژووی ئەم پاڵەوانێتیە کوێت ١٠ جار نازناوەکەی بردووەتەوەو سعودیەو عێراق و قەتەر هەریەکەو ٣ جار براوە بوون.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure