لسیتەرسیتی سیتی ئاسنی سارد دەتوێنێتەوە

جیهان :: 08/12/2019‌ :: 321‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت


یانەی لیستەرسیتی بەردەوامە لە نوسینەوەی مێژوو، ئێوارەی ئەمڕۆ توانی هەشتەم بردنەوەی لەسەر یەک لە خولی ئینگلتەرا تۆماربکات و درێژە بە سەرکێشییەکانی بدات ، کە یەکەمجارە یانەکە لە مێژووی خولی ئینگلتەرا ٨ یاری لەسەر یەک  براوە بێت.


لیستی سیتی توانی دژی یانەکانی بیرنلی، ساوسهامپتۆن، كریستال بالاس، ئارسناڵ، برایتۆن، ئێڤەرتۆن، ئەستۆن ڤێلا ، واتفۆرد بردنەوە تۆمار بکات و ئێوارەی ئەمڕۆ ٤-١ لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە هەفتەی ١٦ی خولەکە لە یانەی ئەستۆن ڤێلا بردەوە و هەشتەم یاری لەسەر یەکی بە بردنەوە بە کۆتا هێنا کە گۆڵەکان یاریزانان" دوو گۆڵی ڤاردی و ئیهانچۆو ئیڤانس تۆماریان کرد.


خاڵەکانی لیستەرسیتی لە دووەمی خولەکە بووە   ٣٨ خاڵ و ٨ خاڵ لە لیڤەرپوڵی یەکەم دوورەو  ٦ خاڵ لە پێش مانچستەرسیتی دووەمی خولەکەوە دێت.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure