فۆزنیاكی کاتی وازهێنانی بە یەكجاری دیاری کرد

وەرزشەکانی دیکە :: 08/12/2019‌ :: 113‌ جار بینراوە
dwarozh



دواڕۆژ سپۆرت

كارولین فۆزنیاكی  كچە یاریزانی تێنسی  سەرزەوی بەناوبانگی دانیماركی و پولێنكراوی یەكەمی پێشووی جیهان  رایگەیاند "كە واز لە یاریكردنی تێنسی سەر زەوی دێنێت پاش پاڵەوانێتی كراوەی ئوسترالیا لە مانگی داهاتوودا .

فۆزنیاكی تەمەن 29 ساڵ وتی " من ئامادەم بۆ گواستنەوە بۆ بەشی دووەم لە ژیانم، ئوسترالیای كراوە 2020 دوایین پاڵەوانێتی دەبێت لە  كاروانی وەرزشیمدا "

هەروەها وتی " ئەوەی خەونم پێوە دەبینی  لە یاریگادا  ئەنجاممداوە ، هەمیشە بە خۆمم ووتوە ، كاتی دێت ، كە هەندێک كار هەن دوور لە تێنس دەمەوێت زیاتر ئەنجامی بدەم ، دواتر كاتی  هاتووە بۆ ئەنجامدانی ".


وتیشی" لە مانگەكانی دواییدا دركم كرد كە بابەتی زۆر هەن لە ژیاندا دەمەوێت جێبەجێی بكەم  لە دەرەوەی یاریگا ، هاوسەرگیری لەگەڵ دیڤید یەكێك بوو لە ئامانجەكان  ودەسپێكردنی خێزان لەگەڵ  ئەو بەبەردەوامی گەشتكردن لە دەوری جیهاندا "


وتیشی " بۆیە ، ئەمرۆ رایدەگەیەنم كە واز لە یاریكردنی تێنس دەهێنم لە پاش پاڵەوانێتی ئوسترالیا لە كانوونی دووەمی داهاتوو ، ئەمەش پەیوەندی بە تەندروستیمەو نیە  و ئەمە ماڵئاوایی كردن نیە ، من خوازیارم كە بەشداری گەشتە سەرنج ڕاكێشەكان بكەم  لە ئایندە ، لەگەڵتان هەمووتان "


 لە كۆتایی لێدوانەکەیدا وتی " لە كۆتاییدا ، لە هەموو دڵمەوە سوپاسگوزاری خۆم ئاراستەی ، هاندەران ، هاوڕێیانم و بریكارەكانم و تیپەكەم ، بەتایبەتی باوكم وەكو راهێنەرم ، هاوسەرەكەم و خێزانەكەم کە پاڵشپتم بوون ! بە بێ ئەو هەمووە ، نەمدەتووانی بە هیچ شێوەیەك ئەمە ئەنجام بدەم "


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure