میسی پادشای هاتریكە لە لالیگا

جیهان :: 08/12/2019‌ :: 354‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت


 میسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ریكۆردێكی میژووی نوێی تۆمار كرد لە كاروانی وەرزشی خۆیدا لە خولی لا لیگادا .

میسی لە یارییەكەی بەرشەلۆنە لە بەرامبەر یانەی  مایۆركا لە یاریگای كامپ نۆ هاتریكی تۆمار كرد و سەركردایەتی  یانە كەتەلۆنیەكەی كرد بۆ دەستبەركردنی بردنەوەیەكی گەورە بە ئەنجامی 5-2 گۆڵ لە لیگادا .
تۆڕی (ئوپتا ) بۆ ئامارەكان ئاشكرایكرد،  میسی بەو هاتریكەی لە ریاڵ مایۆركای تۆماری كرد بووە یەكەم یاریزان لە میژووی لیگا بگاتە 35 هاتریك .

میسی بووە یەكەم یاریزان لە میژووی لیگا بگاتە 35 هاتریك و ئەفسانەی پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید كریستیانۆ رۆناڵدۆی تیپەڕاند كە خاوەن 34 هاتریكە .
میسی ٣٥ هاتریکی بە ٤٦٢ یاری کردووە ، بەڵام رۆناڵدۆ  ٣٤ هاتریکی بە  ٢٨٨ یاری کردووە.
رۆناڵدۆ لە هاوینی ٢٠١٨ ریاڵ مەدریدی جێهێشت و رووی كردە یانەی یۆڤانتۆس بۆ یاری كردن لە خولی ئیتاڵی ، بەمەش ئەستەم دەبێت لە ساڵانی داهاتوو رێكۆردەكەی میسی بشكێنێتەوە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure