گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ یەکشەممەی رۆژنامەکانی ئیسپانیا

مانشێتی ڕۆژنامە جیهانیەکان :: 08/12/2019‌ :: 390‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

ئەمرۆ  یەکشەممە ٨-١٢ -٢٠١٩ گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو..

 

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

بەرشەلۆنەی زێڕین
 یانەکە ئاهەنگی بە تۆپی شەشەمی میسیەوە گێڕا
میسی باشترین یاری خۆی لەم وەرزە ئەنجامداو ئاهەنگی گۆڵکردنی گێڕا
 میسی بەهاتریکێک پێشەنگی گۆڵکارانی لالیگای گرتووە بە یارییەکی سەرسوڕهێنەر
سوارێز وگریزمانیش گۆڵ دەکەن و سوارێز گۆڵ بە پاژنە پێ دەکات
بە دوو گۆڵی بنزیمەو ڤاران ریاڵ مەدرید لە ئیسپانیۆل دەباتەوە
یانەی ئیسپانیۆل لە مەترسی دابەزین دەمێنێتەوە

سپۆرت

میسی هەرگیز واز لە یاریکردن ناهێنێت
ئەفسانەکە ئاستێکی سەرسوڕهێنەری نیشاندا
میسی هاتریکی ٣٥ی لە خولی ئیسپانیا تۆمارکرد
بەرشەلۆنە گەڕایەوە بۆ پێشەنگ و  یەکێک لە باشترین یاریکردنی لەگێمێک لەم وەرزە ئەنجامدا.


مارکا:
ئای لەو کلاسیکۆ چاوەڕوانمان دەکات
بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید دەگەنە چوار ریانەکە و دەدرەوشێنەوە پێش  ١٠ رۆژ لە یاریەکەی نێوانیان
میسی گەیشتە گۆڵی ١٢ و پێشا کەریم بنزیمە کەوتووە بە ١١ گۆڵ
یانەی شاهانە بردنەوەی چوارەمی لەسەر یەکی تۆمارکرد لە خولی ئیسپانیاو ئەمەش یەکەمجارە دوای ١٠ مانگ


ئاس:

بە فرەنسییەکان
مەدرید بە بێ هێز لە ئیسپانیۆل دەباتەوە
ڤاران و بنزینە گۆڵەکان دەکەن
ڤینسیۆس گێمی یەکەم یاریەکی گەورەی کرد
مێندی کارتی سووری وەرگرت و لە یاری ڤالنسیا یاریزانی باڵی چەپ لە یانەکە نیە
میسی ئاهەنگی ٦ تۆپەکەی گێڕا لەگەڵ تۆمارکردنی سێ گۆڵی تر لە خولی ئیسپانیاو ٥-٢ لە مایۆرکا دەبەنەوە


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure