راهێنەری مایۆرکا لەسەر قسەکانی چی بە میسی دەڵێت

جیهان :: 08/12/2019‌ :: 6640‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

لە یاری نێوان بەرشەلۆنەو ریاڵ مایۆرکا کاتێک یاریەکە ٥-٢ بە سوودی یانەی بەرشەلۆنە کۆتایی هات و میسی ٣ گۆڵی کرد، ئەو یاریزانە لە لایەن یاریزانێکی ریاڵ مایۆرکاوە لێی دراو میسی بە زەویدا کەوت و ناوبژیوان هەڵەی بە سوودی بەرشەلۆنە ئەژمار کردو ئەمەش وای لە ڤیسەنتی  مۆرینۆی راهێنەری یانەی ریاڵ مایۆرکا کرد چەند قسەیەک لەگەڵ میسی بکات و ئەویش لێی توڕە بوو.

لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یاریەکە، راهێنەری مایۆرکا ڤیسەنتی مۆرینۆ وتی" قسەکردنی نێوان من و میسی گرنگ نیە، هاوشێوەی هەر قسەیەک بووە کە من لەگەڵ هەر یاریزانێکی تر کردوومە.

وتیشی" هیچ گرفتێک نەبوو لە گفتووگۆی نێوانی من و میسی،ئەو یاریزانێکە بێگوومان مێژووی درووستکردووە.

لە کۆتایدا لەسەر ئەنجامی یاریەکە وتی" ئێمە دەمانزانی یاریەکە زەحمەتە، بەڵام لە گێمی دووەم دەمانتوانی گۆڵی زیاتر بکەین و دەرفەتمان بۆ درووست بوو.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure