بەوێنەو ڤیدیۆ:جۆشوا تۆڵەی لە ئاندی رۆیز کردەوە

وەرزشەکانی دیکە :: 08/12/2019‌ :: 590‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

ئەنتوان جۆشوای بریتانی و پاڵەوانی کێشی قورسی بۆکسێن، توانی تۆڵەی یەکەم شکستی لە ئاندی رۆیزی ئەمریکی و بە رەگەز مەکسیکی بکاتەوەو  لە رووبەڕووبوونەوەکەی درعییەی وڵاتی سعودیە کە ١٥ هەزار هاندەر ئامادەی بوون، توشی شکستی بکات.


یاریەکە کە جارێکی تر دووبارە کرایەوەو یاری پێشوو ئاندی رۆیز لە ئەمریکا بە لێدانی کوشندە شکستی بە جۆشوا هێنابوو، بەڵام جۆشوا ئەمشەو توانی شکست بە ئەندی رۆیز بهێنێت و رووبەڕووبونەوەکەی بە لێدانی هونەری وکۆکردنەوەی خاڵ لێ بباتەوەو جارێکی تر ببێتەوە بە پاڵەوانی جیهان لە کێشی قورسی یاری بۆکسێن.


جۆشوا لە ٢٤ رووبەڕووبونەوەدا تەنها یەک جار دۆڕاوەو لە ٢٣ براوە بووەو ئەو شکستەش لەسەر دەستی ئاندی رۆیز بووە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure